گریز 1
ناله ی دل
دڵم هه‌ڵده‌فڕێت وه‌كوو چۆله‌كه‌ی سهربڕار
سه‌یری كه، ساتێك بێده‌نگ، تاكوو هه‌ڵفڕینی ببیستی
له نێو زیندانی له‌شمدا،دڵ دیله
ئه‌گینا هه‌ڵده‌فڕێت و به‌ره‌و ئاسمانی ئه‌وینداران ده‌ڕوات
چاوم كه په‌له‌قاژه‌ی دڵی دۆڕاوم هه‌ست ده‌كات
دڵۆپ دڵۆپ، فرمێسكی ئاهـ ده‌بارێنێت
ئاخ، ئه‌وه ده‌نگی پێی دڵمه، سه‌ری نه‌بڕاوه
به‌ڵكوو به حووكمی جوایی و سێداره‌ت
وا خه‌ریكه دوایین هه‌ناسه‌ی ژیاینی هه‌ڵده‌مژێت قاچه‌كانی به یه‌ك ئه‌دات و ده‌نگی ترپه‌ترپ پێك دێنێت